لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تاوەکو ئێستا ١٨٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتەوە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، رژێمی داگیرکەر بیلال محەمەد رەجەب پەیامنێری کەناڵی "ئەلقودس تۆدای"ی تیرۆرکرد.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تاوەکو ئێستا ١٨٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئیدانەی کردنەئامانجی ڕۆژنامەنووسان کرا و بانگێشتی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرا کە سکاڵا لە دژی رژێمی داگیرکەر تۆماڕ بکەن و فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنن بۆ ئەوەی کۆتایی بە تاوانی جینۆساید بهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٧١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٨ هەزار و ٨٥٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک و کەوتنەکەی ناو رووبار ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بێ سەروشوێنن.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیەی شاری غەززە و ١١ کەس شەهید بوون.
لە شارۆچکەی دارەندەی پارێزگای مەلەتی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.